تیپی شانۆی ئارارات دێرینترین تیپی شانۆیی کوردی دەرەوەی کوردستانه. هه‌ر له ساڵی 1985 ەوە کاری مه‌شق وڕاهێنان وخول و ۆرکشوپی شان به شانی چه‌ندین نمایشی شانۆیی به سه‌رپه‌رشتی دوکتۆر فازل جاف ئه‌نجام داوە.
له میانه ساڵانی هه‌شتاکاندا کوردێکی زۆر ڕوویان کردە سوێد. که‌سانێکی ئه‌وتۆیان تێدا بوو که شانۆکار بوون، هه‌ندێکیان ئارەزووی شانۆیان هه‌بوو.

له سه‌رەتای ساڵی 1985دا کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ر وشانۆکار له گه‌ڵ ریژیسۆر فازل جاف کۆبوونه‌وە وپلانی تیپێکی شانۆیی کوردیان له ژێر ناوی شانۆی ئارارات دانا.
له میانه‌ی دوو ساڵی یه‌که‌مدا، شانۆکارانی ئارارات به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وەی میتودێکی تایبه‌ت به تیپه‌که‌یان چه‌ندین شێوازی هونه‌رییان تاقی کردوە، بۆیه دەکرێت قۆناخی یه‌که‌می ئارارات، به قۆناخی سۆراخ وگه‌ڕان و خۆڕاهێنان دابنرێت، ئه‌مه‌ش له له‌سه‌ر فه‌زای چه‌ند دەقێکی شانۆیی کوردی وسویدی ئه‌نجام دەدران، بێ ئه‌وەی ئه‌و دەقانه نمایش کرابن.
له ساڵی 1987 دا تیپی شانۆی ئارارات یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی، شانۆنامه‌ی " گێژەن" ی نووسه‌ری پۆڵۆنی سلاڤومیر مرۆژک له سه‌رشانۆی رۆسالوند له شاری ستۆکهولمدا نمایش کرد.
ئه‌کته‌ران: کۆردو گه‌ڵاڵی وپشکۆ ناکام وقاسم عه‌زیر وشێرڤان فه‌یسه‌ل.
کاری ته‌کنیکی: فه‌رمان جاف.
دەرهێنه‌ر: فازل جاف
پاشان ئارارات دوو به‌رهه‌می دیکه‌ی هه‌مان نووسه‌ری نمایش کرد: رووتبوونهوە و دوو پێغه‌مبه‌ر. ئیدی تا دهات ئه‌کته‌ری دەهاتنه ناو ئاراراتهوە.زمانی نمایشی ئارارات پشت به گوزارشتی فیزیکی وشێوازی گرۆتێسک و زمانی مه‌جاز ومیتافور دەبه‌ستێت.

ئارارات چه‌ندین گه‌شتی هونه‌ری له ناو سوید له کوردستان بۆ گه‌ورە ومنداڵان ئه‌نجام داوە. نمایشه‌کانی پاش شاری ستۆکهۆڵم له گۆتینبۆرگ و ئوپسالا وفێستهرۆس و ساندڤیکن، هه‌روەها له کوردستانیش پێشکه‌ش کردوە. دوا به‌رهه‌می ئارارات شانۆنامه مه‌رگ وکچ بوو، که له ستۆکهوڵم و گۆتینبۆرگ و ڤێسته‌رۆس و هه‌ولێر وسلێمانی پێشکه‌ش کرا.